close
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

زانکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
زانکۆی زیوریخ کۆنترین زانکۆ لە سویسرا

زانکۆ ناوەندێکە بۆ فێرکردن و توێژینەوە، بڕوانامەی باوەڕپێکراو دەبەخشێت بە دەرچووانی. زانکۆ خوێندن لە پلەی سێ و چوار فەراھەم دەھێنێت بۆ خوێندکاران وەک تەواوکەر بۆ خوێندنی (سەرەتای و ناوەندی).[١]

مێژوو

[دەستکاری]

لە سەرەتادا مرۆڤایەتی زانکۆی لە وڵاتانی ئەغریق، فارس، ھیندستان و میسر ناسی، بەڵام یەکەمین زانکۆکانی جیھان بە چەمکی سەردەمیانە بریتییە لە زانکۆی ئەلقەرەویین لە شاری فاس لە مەغریب لە سەدەی نۆیەمدا، پاشان زانکۆی ئەلئەزھەر بەدوایدا ھات کە فاتمییەکان لە قاھیرە لە میسر دایانمەزراند و ناوبانگێکی بەرفراوانتری بەدەست ھێنا.

کۆلێژی قوستەنتینیە لە ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتیدا بە کۆنترین دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە مێژوودا دادەنرێت،[٢] بەڵام کۆنترین زانکۆ بە چەمکی سەردەمیانەی خوێندنی باڵا، زانکۆی بۆلۆنیایە.[٣]

بە گشتی زانکۆ وەک دامەزراوەیەکی خوێندنی باڵا دەگەڕێتەوە بۆ زانکۆکانی سەدەی ناوین، و توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە زانکۆ خاوەنی ڕەگ و ڕیشەی مەسیحییە.[٤][٥] پێش دامەزراندنی فەرمییان، چەندین زانکۆ لە چەرخی ناویندا بۆ ماوەی سەدان ساڵ وەک خوێندنگە مەسیحییەکان و خوێندنگە ڕەبەنییەکان کاریان دەکرد، و ڕەبەنە نێر و مێیەکان وانەیان تێدا دەگوتەوە، ھەروەھا بەخشینی بڕوانامەی زانکۆیی دوای تەواوکردنی خوێندن بە دەرئەنجامێکی مەسیحی دادەنرێت.[٦] مێژوونووس جێفری بلەینی پێی وایە کە زانکۆ بووەتە تایبەتمەندییەکی جیاکەرەوەی شارستانییەتی مەسیحی.[٧] یەکەمین زانکۆکان کە بە کڵێسای کاتۆلیکەوە بەسترابوونەوە، وەک خوێندنگەیەکی کاتدراڵی یان خوێندنگەیەکی ڕەبەنی دەستیان پێکرد، پاشان بەھۆی زیادبوونی ژمارەی خوێندکارانەوە بە خێرایی جیا بوونەوە، لەم زانکۆیانەش:[٨] زانکۆی بۆلۆنیا، زانکۆی پاریس، زانکۆی ئۆکسفۆرد، زانکۆی مۆدێنا، زانکۆی ڤالێنسیا، زانکۆی کامبریج، زانکۆی سالامانکا، زانکۆی مۆنپۆلیە، زانکۆی بادۆڤا، زانکۆی تۆلۆز، زانکۆی نیوئۆرلینز، زانکۆی سیێنا، و زانکۆی کۆیمبرا دەستی پێکرد، و زانکۆی ڕۆما سابینزا. ڕێژەیەکی زۆری پیاوانی ئایینی و ڕەبەنە مەسیحییەکان پایەیان وەک مامۆستا لەم زانکۆیانەدا بەدەستھێنا، کە تێیدا وانە لەسەر ھەموو بابەتەکان دەوترایەوە وەک تیۆلۆژی، فەلسەفە، یاسا، پزیشکی و زانستە سروشتییەکان.[٦] ئەم زانکۆیانە لە ساڵی ١٢٢٩دا لە ژێر چاودێریی کڵێسای کاتۆلیکدا دانران لەسەر بنەمای بەڵگەنامەیەکی پاپایی.[٩] ژمارەی زانکۆکانی ئەورووپا لە دوای چاکسازیی پرۆتێستانتی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد، چونکە ڕکابەریی کاتۆلیک-پڕۆتستانت لە دروستکردنی زانکۆ و دامەزراوە پەروەردەییەکاندا بووە ھۆی گەشەسەندن و بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن، زانست و فیکر.[١٠]

شێوازی خوێندن

[دەستکاری]

شێوازی خوێندنی زانکۆیی و ئەکادیمی جیاوازە لە خوێندنگە گشتییەکان، چونکە لە زانکۆدا خوێندکار ئەو پسپۆڕییە ھەڵدەبژێرێت کە دەیەوێت کاروانی زانستی و پراکتیکیی خۆی تێدا تەواو بکات. بە سروشتی خۆی زانکۆ زیاتر قووڵ دەبێتەوە لەو زانستانەی کە خوێندکارەکە ھەڵیان دەبژێرێت، و وانەکە بە وانەبێژی ناودەبرێت، بەڵام ئەو کەسەی وانەکە دەڵێتەوە بە مامۆستا ناودەبرێت، و ئەو کەسەش کە بڕوانامەی دکتۆرا یان ماستەری ھەیە پێی دەگوترێت وانەبێژ.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «جامعة». لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. de Ridder-Symoens 1992, pp. 47–55
  3. Pryds، Darleen (٢٠٠٠). «Studia as Royal Offices: Mediterranean Universities of Medieval Europe». لە Courtenay، William J.؛ Miethke، Jürgen؛ Priest، David B. (eds.). Universities and Schooling in Medieval Society. Education and Society in the Middle Ages and Renaissance. بەرگی ١٠. Leiden: Brill. لاپەڕە ٨٣. ژپنک ٩٠-٠٤-١١٣٥١-٧. ISSN ٠٩٢٦-٦٠٧٠. In his magisterial work on European universities, Hastings Rashdall [considered that] the integrity of a university is preserved only when the institution evolved into an internally regulated corporation of scholars, be they students or masters.
  4. Rüegg, Walter: "Foreword. The University as a European Institution", in: A History of the University in Europe. Vol. 1: Universities in the Middle Ages, Cambridge University Press, 1992, ISBN 0-521-36105-2, pp. XIX–XX
  5. داڕێژە:Harnvb
  6. 1 2 Rüegg 1992, pp. XIX–XX
  7. Geoffrey Blainey; A Short History of Christianity; Penguin Viking; 2011
  8. Johnson, P. (2000). The Renaissance : a short history. Modern Library chronicles (Modern Library ed.). New York: Modern Library, p. 9.
  9. Kemal Gürüz, Quality Assurance in a Globalized Higher Education Environment: An Historical Perspective, Istanbul, 2007, p. 5 29 May 2008 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە. [بەستەری مردوو]
  10. Roberts, Rodriguez & Herbst 1996, pp. 256–284