close
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەڕ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە پەزەوە ڕەوانە کراوە)

مەڕ
A research flock at U.S. Sheep Experiment Station near Dubois, Idaho
Domesticated
Scientific classification
Kingdom:
Phylum:
Class:
Order:
Family:
Subfamily:
Genus:
Species:
O. aries
Binomial name
Ovis aries

مەڕ (ناوی زانستی: Ovis aries) ئاژەڵێکی گوانداری ماڵییە.

بە کوردی بە بەچکەکەی دەوترێ بەرخ و کاتێک لە شیر دەبڕدرێتەوە کاوڕ و کاتێک دوو بەھار تێپەڕدەکات شەک و ئەگەر بۆ یەکەم جار بزێ شەکمەڕی پێ دەوترێ، کاتێ کە بە تەواوی پێدەگات بە نێرەکەی دەوترێ بەران و بە مێیەکەی دەڵێن مەڕ.[١]

ناوی مەڕ بەگوێرەی سوڕی ژیانی

[دەستکاری]

سوڕی ژیان و ناونانی قۆناغەکانی تەمەنی مەڕ

مەڕ، وەک زۆربەی ئاژەڵەکانی تر، لە سەرەتای پایزدا جفت دەبێت (بەبەران دێت). دوای ماوەی دووگیانی کە نزیکەی ٥ مانگ دەخایەنێت، لە کۆتایی شوبات یان سەرەتای ئاداردا دەزێت. بە بێچووی مەڕ دەگوترێت بەرخ.

قۆناغەکانی تەمەنی مەڕ و شێوازی ناونانیان:

  • بەرخ (تەمەنی ١ ڕۆژ تا ٦ مانگ): لەم قۆناغەدا بە بێچووەکە دەگوترێت بەرخ. ئەو خورییە نەرمەی لەسەریەتی پێی دەگوترێت لوا، کە لە تەمەنی ٦ مانگیدا دەبڕدرێت.
  • کاوڕ (تەمەنی ٦ مانگ تا ١ ساڵ): دوای بڕینی خوریی لوا، ئیدی بە بەرخ ناونابڕێت. ئەگەر نێر بێت پێی دەگوترێت کاوڕە نێر و ئەگەر مێ بێت پێی دەگوترێت کاوڕە مێ. ئەگەر کاوڕە مێ لەم تەمەنەدا پیتاندنی بۆ بکرێت و بپڕێت، پێی دەگوترێت کاوڕەزا.
  • بەردیل و شەک (تەمەنی ١ ساڵ تا ٢ ساڵ):
    • بەردیل: ئەگەر کاوڕە مێ ساڵێکی بەسەردا تێپەڕێت، پێی دەگوترێت بەردیل. ئەگەر بەردیل لە پایزدا بەبەران بێت و لە بەهاردا بپڕێت، پێی دەگوترێت بەردیلەزا، بەڵام ئەگەر نەزێت پێی دەگوترێت بەربوارد. دوای تەمەنی ٢ ساڵی، بە بەردیلەزا یان بەربوارد دەگوترێت مەڕ.
    • شەک: ئەگەر کاوڕە نێر ساڵێکی بەسەردا تێپەڕێت، پێی دەگوترێت شەک.
  • خرت (تەمەنی ٢ ساڵ تا ٣ ساڵ): شەک ئەگەر تەمەنی بێتە نێوان دوو تا سێ ساڵ، پێی دەگوترێت خرت.
  • قەیرە و بەران (دوای تەمەنی ٣ ساڵی): لە دوای تەمەنی ٣ ساڵییەوە بە خرت دەگوترێت قەیرە (یان بەران). لەناو خەڵکی ئاساییدا بە هەر نێرێک کە تەمەنی لە ٢ ساڵ تێپەڕێت دەگوترێت بەران، بەڵام شوان و شارەزایانی ئەم بوارە بە وردی جیاوازییان دەکەن.

ژمارەی سک و تەمەنی ئاژەڵەکە: تە[٢]مەن و ئەزموونی مەڕ و بەران بەپێی زایین یان ساڵانی تێپەڕبوو دەپێورێت؛ بۆ نموونە بۆ مەڕ دەگوترێت: "مەڕی یەک‌بەڕخەزا" یان "دووبەڕخەزا". بۆ بەڕانیش کاتێک دەبێتە قەیرە، دەگوترێت: "بەڕانی یەک‌قەیرە" یان "دووقەیرە"، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی چەند ساڵ بەسەر قۆناغی قەیرابوونیدا تێپەڕیوە.

  1. [٣]

پێشانگا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە
  2. «كاريگه‌ريى ئه‌ده‌بی فارسی له‌سه‌ر سێ شاعيرى كورد». سێیەمین کۆنفڕانسی هاوبەشی نێودەوڵەتیی زمان و ئەدەبی کوردی و فارسى (زارناسی و ئەدەبی زارە کوردی و فارسيیەکان). Salahaddin University- Erbil. ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. doi:١٠.٣١٩٧٢/jickpll١٩.٢٦.
  3. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە. ٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.